PM:04:46:16/04/2024
1192 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەیدسادق - شارەزوور لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر رێگای سەیدسادق – شارەزوور رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سانی روویادوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری
ماتۆڕسکیلەکە راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش
خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە
ناوی ڕرگار عوسمانە و تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتووی شارەزوورە.
نزار کەریم – هەڵەبجە