سەردێڕ:

لەگردبوونەوەیەکدا لە لوبنان گرژى دروست بوو و کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

PM:01:50:14/10/2021

4976 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، له بەیروتی پایتەختی لوبنان بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، چوار کەس کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.


بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، لە ئەنجامی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەلایەن لایەنگرانی گروپی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل نزیک لە ئێران دژ بە هەوڵەکانی تارق بێتار دادوەر و لێکۆڵینەوەر لە کەیسی تەقینەوەکەی بەندەری میرفەئە.

لایەنگرانی گرووپی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل لەبەردەم باڵەخانەی وەزارەتی داد لە شاری بەیروت دژ بە بڕیار و لێکۆڵینەوە لە کەیسی تەقینەوەکەی میرفەئە گردبوونەوەیان کرد و بە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیییانە ناویان برد.

بەڵام گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان لەسەرووی بینایەک بەچەکی قەناس تەقەیان دەکرد و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات میدیا عەرەبییەکانیش بڵاویانکردەوە، سوپای لوبنان دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان چەکدارەکان، پاڵپشتی ئەمنی زیاتری رەوانەی ئەو ناوچەیە کرد.

مانگى ئابى ساڵی رابردوو، تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت روویدا و بەهۆیەوە زیاتر له ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربوون.













گەلەری