سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٣٠ پلەی سیلیزی

AM:11:53:16/04/2024

3592 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، دەشڵێت، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٣٠ پلەی سیلیزی.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بە نزیکەیی ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسی دەشڵێت، لەماوەى چەند رۆژى داهاتوودا پلەی گەرمای سەنتەرى پارێزگاکان لە ٣٠ پلەی سیلیزی زیاتر دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٧ پلەى سیلیزیدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٨

سلێمانی : ٢٧

دهۆک : ٢٧

زاخۆ: ٢٩

هەڵەبجە : ٢٧

کەرکوک : ٣١

سۆران : ٢٥

حاجی ئۆمەران : ١٧

گەرمیان : ٣٣













گەلەری