سەردێڕ:

بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەبا؛ گەنجێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

AM:11:16:16/04/2024

6776 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا، گەنجێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو گەنجە لە ماڵێکدا کاریان کردووە و ئاسنێک لە دەستیان کەوتووەتە خوارەوە و بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ ئەو دوو گەنجە گەیەندراونەتە بنکەیەکی تەندروستی لە تاسڵوجە، بەڵام بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو ئامێرەی پێویست بووە بۆ ئەو دوو گەنجە بەکاربێت کاری نەکردووە و بەهۆیەوە فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ نەکراوە و یەکیان گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، ئەو دوو گەنجە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵیدا بووە و دانیشتووی شاری سلێمانی بوون. دەشڵێت، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەدە و کارمەندی شارەوانی سلێمانی بووە.

کارزان تاریق، سلێمانی

No description available.












گەلەری