سەردێڕ:

وێنە.. هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە دەستی پێکرد

AM:11:05:16/04/2024

1884 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەمڕۆوە هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانیی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێکەڵاو دەستی پێکرد.


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، هەڵمەتەکە لەناو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكاندا دەبێت.

داواش لە خێزانەکان دەکات، پەیڕەوی خشتەی کوتانی منداڵەکانیان بکەن هەر لە لەدایکبوونیانەوە تاوەکو ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت و لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكاندا دەبێت و سێ هەزار و ٢٨٠ کارمەند تیایدا بەشدار دەبن.

ئەوەش هاتووە، لە هەڵمەتەکەدا ٨٧٣ هەزار و ١٩١ منداڵ لە سێ هەزار و ٩٨١ قوتابخانەدا کوتانیان پێدەدرێت.

داواش لە دایک و باوکان دەکەن، هاوکاربن لە بەشداربوونی منداڵەکانیان لەو هەڵمەتەدا.

ئەم هەڵمەتە سەرجەم عێراق دەگرێتەوە و بڕیارە حەوت ملیۆن منداڵ کوتانی بۆ بکرێت.

نەخۆشی سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیی گواستراوەیە و هەندێک جار کوشندەیە، ساڵی رابردوو لە هەرێم ٢٣ حاڵەتی نەخۆشیەکە تۆمارکراوە.

ئیحسان سابر، سلێمانی
No description available.

No description available.No description available.No description available.No description available.












گەلەری