سەردێڕ:

سودانی لە کۆشکی سپییەوە: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا مەترسییە بۆسەر قەوارەی هەرێم

PM:11:16:15/04/2024

15016 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی هەرێم کاتی خۆی نەکرێت مەترسیی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستدەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.

لە کپۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام نەدرێت، ئەوا مەترسیی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستدەکات.

لای خۆشیەوە، ئەنتۆنی بلینکن لە کۆبەوونەوەکەدا باسی لەوە کرد، پشتیوانی لە بوونی عێراقێکی دیموکراتی بەهێز دەکەن و هەروەها پشتیوانی هەنگاوەکانی عێراق دەکان بەرەو وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی کەرتی وزە و ژێرخانی وڵات.

هەروەها، سودانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە و دەیانەوێت پەیوەندییەکی گشتگیری هەمیشەییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت کە سەرجەم کەرتەکان بگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، جۆ بایدن باسی لەوە کرد، پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانیان و هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراقیشەوە و هەروەها هاوبەشی ئەمریکا و عێراق گرنگە بۆ رۆژهەڵاتی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


 













گەلەری