سەردێڕ:

هاتوچۆی گەشتیاری دەروازەی باشماخ راگیرا

PM:11:07:15/04/2024

1484 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و سیستەمی بەڕێکردنی گەشتیاران هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران راگیراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەنەوە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران راگیراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری راگیرانی هاتوچۆ لە دیوی ئێران لە مەرزی باشماخ دەگەڕێتەوە بۆ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و سیستەمی بەڕێکردنی گەشتیاران.

هاوکات ئەمڕۆ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆوە نزیکەی ٤٠٠ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە دیوی ئێرانی مەرزی باشماخەوە راگیراون و رێگەیان پێ نادرێت بێنەوە هەرێمی کوردستان.













گەلەری