کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی دەبێتەوە و دەست پێدەکاتەوە.
دوێنێ هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئاسمانی عێراقییان بە
رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کردووەتەوە و سەرجەم گەشتە راستەوخۆکان دەست پێدەکەنەوە.
شەوی شەممە، هەریەکە لە عێراق و لوبنان و ئوردن ئاسمانی وڵاتەکانیان
بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا راگرت بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.