سەردێڕ:

لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە سێ جار ئاگر لە بازاڕى لەنگە لە هەولێر کەوتووەتەوە

PM:08:48:15/04/2024

672 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە سێ جار ئاگر لە بازاڕى لەنگە لە هەولیر کەوتوەتەوە و تێیدا سەدان کاسبکار زەرەرمەندبوون، چەند بارەبوونەوەى ئاگرکەوتنەکان گومانى لای خاوەن دوکانەکان دروستکردووە بەجۆرێک پییان وایە دەستێک لەپشت ئاگرکەوتنەوەکانەوەن.


گومانی کاسبکارانی بازاڕى لەنگەى هەولێر لە ئاگرکەوتنەوەى یەک لەدواى یەکی بازاڕەکە تا دێت زیاتر دەبێت چونکە وەک خۆیان دەڵێن تا ئێستا هیچ بەلگەیەک لەسەر روداوی ئاگرەکان ئاشکرانەکراوە.

کاسبکارانی ئەو بازاڕە دەڵێن، گومانی ئەوە دەکەن دەستێک لە پشتی ڕوداوەکانەوە هەبێت و بیانەوێت دوکانەکانیان پێچۆڵبکەن، باس لەوەش دەکەن، گومانەکانیان لەوەوە دەستی پێکردووە کە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکەدا زۆر بووە و بەردەوام بەوهۆیەوە زیانیان پێدەگات و دەشڵێن، "گومانمان هەیە دەستێک لە پشتی روووداوەکانەوە هەبێت و بیانەوێت دوکانەکانمان پێچۆڵبکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێم یاسایەک بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانى کارەساتە سروشتی و رووداوە نەخوازراوەکان دانەنراوە و لە ماوەی رابردووشدا قەرەبوو نەکراونەتەوە.

لە ٣ـی نیسانی ئەمساڵ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ئەوە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەبوو لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، جگە لەوەی لە ساڵانی رابردووشدا زوو زوو ئاگر لە لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر بە هاوڵاتییان و کاسبکارانی بازاڕەکە.













گەلەری