سەردێڕ:

ئیسرائیل ژمارەیەک پێگەی گروپە چەکدارەکانی لوبنانی بۆردومانکرد

PM:10:49:12/04/2024

2208 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، گروپە چەکدارەکانی لوبنان ٥٠ موشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانى باکورى ئیسرائیل کردووە، ئیسرائیلیش چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارەکانی لوبنان بۆردوومان کرد.


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە ماوەی دوو خولەکدا گروپە چەکدارەکانی لوبنان ٥٠ موشەکیان ئاڕاستەی چەندین ناوچە لە باکورى ئەو وڵاتە کردووە، لە ناوچەکانى نیشتەجێبوونى دەفنا، شنیر، گۆشیریم، کیبۆتس زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

هاوکات پێش هێرشەکەی گروپە چەکدارەکانی لوبنان، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەند باڵەخانەیەکی ئەو گروپەیان لە ناوچەکانی باشوری لوبنان بۆردوومان کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەی بۆردوومانی باڵیۆزخانەکەى لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات، هەریەکە لە فەڕەنسا و ئەمریکاش هۆشدارییان داوە بە هاوڵاتیانیان گەشت نەکەن بۆ ئیسرائیل چونکە ئەگەری هەیە ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هێرشی بەرفراوان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.













گەلەری