سەردێڕ:

میدیاکانی تورکیا: لە شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ کاندیدانی ئۆپۆزسیۆن لە پێشەوەن

PM:09:02:31/03/2024

1420 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرجەم شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکردووە.


میدیاکانی تورکیا ئەنجامە بەراییەکانیان بڵاوکردەوە، لە شارەوانییەکانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و ئزمیر، کاندیدانی جەهەپە لە پێشەوەن و لە ١٠ پارێزگای باکووری کوردستانیش دەم پارتی دەنگی یەکەمە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لەو رێژەی جیاکردنەوەی دەنگدانەدا، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە لە شارەوانی ئیستانبوڵ لە پێشەوەی موراد کورومی کاندیدی ئاک پارتی دێت. 

هەروەها لە ئەنقەرە، مەنسوور یاڤاشی کاندیدی جەهەپە لە پێشەوە تورگوت ئالتینۆکی کاندیدی ئاک پارتی دێت، لە ئزمیریش جەمیل توغای، کاندیدی جەهەپە لەپێشەوەی هەمزە داغ، کاندیدی ئاکپارتییەوە دێت.

هەرچی کاندیدانی دەم پارتییە لە پارێزگاکانی ئامەد، باتمان، مێردین، وان، هەکاری، ئاگری، سێرت، شڕناخ، مووش و تونجەلی، زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.













گەلەری