سەردێڕ:

سنووری برادۆست بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا

PM:05:22:29/03/2024

3320 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا چیای بۆڵێ لە سنووری برادۆست بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.


ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چیای بۆڵێ لە سنووری برادۆست بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی بۆردوومانەکە لە شاخ بووە تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ناوچەکانی سنووری برادۆست بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی نیشتەجێبووی ئەو ناوچانە دروستکردووە.

هاوکات، رۆژی ٢٧ـی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کرا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

کەریم کەیفی - سۆران 













گەلەری