سەردێڕ:

عێراق: سبەی هێڵی کارەبای هاوبەشی عێراق- ئوردن دەکەوێتە کار

PM:03:45:29/03/2024

5608 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبەی هێڵی پەیوەندی کارەبای نێوان عێراق ئوردن دەکەوێتە کار.


حسێن عەتا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کارەبای حکومەتی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە هێڵی پەیوەندی کارەبای نێوان عێراق ئوردن دەکەوێتە کار.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ‌هێڵەکە هاوبەش دەبێت لەنێوان وێستگەی ریشەی ئوردنی و وێستگەی روتبەی عێراقیدایە و هێزەکەی ١٣٢ کیلۆڤۆڵتە و بۆ ناوچەی روتبەی هاوسنور لەنێوان عێراق و ئوردن بەکاریدەهێنن.

لە ١١ـی شوباتی رابردوو، لە عەممان عێراق و ئوردن رێککەوتنێکیان لە بواری کارەبادا واژۆ کرد کە تێیدا لە چوارچێوەی پلانی بازاڕی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبیدا بۆ وزە، ئوردن ٤٠ مێگاوات کارەبا دەدات بە عێراق.

لایخۆشییەوە، ئاژانسی هەواڵی ئوردن لەزاری حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، وادەی کەوتنەکاری هێڵەکە شەممەیە ٣٠ـی مانگی ئازار و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.













گەلەری