سەردێڕ:

عێراق لە مامەڵەی دەستیەوە بۆ بازاڕە داراییەکانی بەریتانیا

AM:10:31:27/03/2024

1504 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی بەڕێوەبردنی بازاریی کاغەزە داراییەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی بازاڕەدارییەکان و بۆرسەی عێراق و بەریتانیا، کۆمپانیای چارتێدی دارایی بڕیاریدا کە هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دامەزراوە داراییەکانی عێراق بکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەیسەڵ هەیمەس بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبردنی بازاری کاغەزەداراییەکان و بۆرسەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا و پەیمانگای چارتێردی بەریتانی بۆ کاغەزە داراییەکان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی و فراوانکردنی ئاستی مامەڵەداراییەکانیان لەگەڵ بەریتانیا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگەکانی داهاتوودا نوێنەران و راهێنەرانی بازاڕەداراییەکانی بەریتانیا بە گوێرەی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوولا بەمەبەستی راهێنانپێکردنی بازرگانانی کاغەزەداراییەکان و ترەیدەرانی عێراق سەردانی بەغدا دەکەن.

باسی لەوەش کرد، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی فراوانبوونی ئاستی دەستڕاگەیشتی بازرگانانی عێراق بە ستراتیژی بازاڕەداراییەکانی جیهان و وڵاتانی پێگەیشتووی دارایی.وتیشی، " ئامادەین بۆ بە جیهانیکردنی بازاڕەداراییەکان و بۆرسەی عێراق کە ماوەی چەندین ساڵە جێی سەرنجی جیهانیش بووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ئاستی مامەڵەی هەفتانەی بازاڕە داراییەکانی عێراق زیاترە لە ٤٠٠ ملیار دینار کە ئەوەش بە راورد بە ساڵی رابردوو ئاستی مامەڵەکردن لە بۆرسەدا بەرێژەی ٥.٩٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیووە.













گەلەری