سەردێڕ:

بانکی ناوەندی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەم دوو توێژە

PM:02:40:26/03/2024

23920 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەدوای کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی ژماردن و پێداچوونەوە و رێکخستنی قەرزەکانی پێشوو، بانکی خانووبەرە لینکی داواکاری بۆ قەرزی خانووبەرە کارا دەکات. دەشڵێت، "١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێتە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان".


ئەمڕۆ سێشەممە، عەمار حەمەد جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بانکی ناوەندی بڕیاریدا ئاڕاستەیەکی جیاواز لە سیاسەتی دراودا بگرێتە بەر، بەوپێیەی خواستێکی کەم بۆ قەرزی کشتوکاڵ و پیشەسازی و کەرتی گەشتیاری هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، داواکاری هاوڵاتییان زیاتر بۆ کەرتی نیشتەجێبوون بووە و خواستێکی زۆر لەسەر قەرزی نیشتەجێبوون هەیە، بۆیە بانکی خانووبەرە دوای ژماردن و رێکخستن و پێداچوونەوە بە قەرزەکانی پێشوودا، لینکی داواکاری بۆ قەرزی خانووبەرەی کارا دەکات.

ئەوەشی خستە روو، بڕی قەرزەکە ١٥٠ ملیۆن دینارە و تایبەت دەبێت بە فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان.













گەلەری