سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:24:25/03/2024

49300 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.

رۆژی ٢٢ـی مانگی ئازار، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ١٧ـی ئازار تاوەکو ٢٠ـی ئازار لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

ئەوەش هاتبوو، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە لە هەفتەی رابردوودا بە نرخی فەرمی بە تێکڕا ٩٨٣ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلار فرۆشراوە بە بانکەکان و بازرگانانی ناوخۆ و دەرەکی.

هاوکات لەبارەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای مانگی ئازاردا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە بانکەکان و بازرگانانەوە فرۆشراوە، کە لەو رێژەیەش فرۆشی حەواڵە ٩١.٣٪ تێکڕای فرۆشی پێکهێناوە.













گەلەری