سەردێڕ:

نوێترین راگەیەندراوی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

PM:10:25:24/03/2024

100756 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێشینەی کارەکانیانە. دەشڵێت، "پێویستە یاسا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێکبخات".


ئەمڕۆ یەکشەممە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی بەیەک شێوە سەیری هەموان دەکات و لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و یاسا کارەکانی ئەنجام دەدات.

وتیشی،" ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێشینەی کارەکانمانە".

جەختیشی لەوە کردەوە ، پێویستە یاسا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێکبخات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگای فیدراڵی عێراق ئامادەیە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنەکاندا کاربکات بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەنجامە شایستەکان لەسەر بنەمای دەستوور لە عێراقدا.














گەلەری