سەردێڕ:

بانکى ناوەندیی عێراق: بەهاى دۆلار زیاتر دادەبەزێنین

AM:11:59:24/03/2024

22840 جار خوێندراوەتەوە

بانکى ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگێکى زۆرى دۆلاریان لەبەردەستدایە و هەوڵى زیاتر دەدەن بۆ دابەزاندنى بەهاکەى بەرامبەر بە دینارى عێراقى.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمار حەمەد خەڵەف جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندىی عێراق بە رۆژنامەى سەباحى سەر بە حکومەتى عێراقى راگەیاندووە، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی جیاوازی نرخی فەرمی دۆلار لەگەڵ بازاڕی رەش كەم بكەنەوە، پاڵپشت بەو یەدەگە زۆرەى دۆلار کە لەبەردەستیاندایە.

وتیشی،" عێراق خاوەنى زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارى یەدەگە و ئاسانکاریش دەکات بۆ تەواوى هاوڵاتیان بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى".

سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران باسی لەوە کردووە، سێ هەزار دۆلار دەدەن بە هەر گەشتیارێک کە بیەوێت سەفەرى دەرەوەی وڵات بکات.

قسەکانى ئەو بەرپرسەى بانکى ناوەندى لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە نرخى دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.













گەلەری