سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:03:07:23/03/2024

48880 جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و لە ئێستادا لەخوار ١٤٩ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاردا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

لە ساڵی رابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی دۆلار بگاتە ١٤٨ هەزار دینار.

دوێنێ هەینی، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش لە هەفتەی رابردوودا لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

ئەوەش هاتبوو، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە لە هەفتەی رابردوودا بە نرخی فەرمی بە تێکڕا ٩٨٣ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلار فرۆشراوە بە بانکەکان و بازرگانانی ناوخۆ و دەرەکی.

هاوکات لەبارەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای مانگی ئازاردا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە بانکەکان و بازرگانانەوە فرۆشراوە، کە لەو رێژەیەش فرۆشی حەواڵە ٩١.٣٪ تێکڕای فرۆشی پێکهێناوە.













گەلەری