سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بەرز بووەوە

PM:01:18:23/03/2024

1460 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ چوار هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٦٣ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٦٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چوار هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٥هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار













گەلەری