سەردێڕ:

١٠٠ دۆلار لە خوار ١٥٠ هەزار دینارەوەیە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:42:23/03/2024

11468 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٥٠ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار.

دوێنێ هەینی، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش لە هەفتەی رابردوودا لەلایەن بانکەکان و سەرجەم بازرگانانەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار دۆلار پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین رێژەی فرۆشی هەفتانە دادەندرێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

ئەوەش هاتبوو، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە لە هەفتەی رابردوودا بە نرخی فەرمی بە تێکڕا ٩٨٣ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٢٢ دۆلار فرۆشراوە بە بانکەکان و بازرگانانی ناوخۆ و دەرەکی.

هاوکات لەبارەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای مانگی ئازاردا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە بانکەکان و بازرگانانەوە فرۆشراوە، کە لەو رێژەیەش فرۆشی حەواڵە ٩١.٣٪ تێکڕای فرۆشی پێکهێناوە.













گەلەری