AM:08:07:22/03/2024
812 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ٣٨ سەنت دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە٨٠ دۆلار و ٥١ سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دۆلارێک و ٢٨ سەنت دابەزیوە.
هەرچەندە ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا
هاتووە، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت جێگیر نییە و بەگشتی رووی لە بەرزبووەنەوە
دەکات.
هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا کە بە رێژەی ٤٪ بوو
دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی
دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن
سەری هەڵداوە، و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو
٨٠ دۆلار و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆ سەر کەشتیە نەوتی و کێڵگە نەوتیەکانی روسیاش نەوتی
گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلارەوە.