سەردێڕ:

ئەندامێکى لیژنەى دارایی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

PM:03:22:21/03/2024

17760 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لەم چەند رۆژەدا نرخى ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی، ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق پێشبینی دەکات، بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.


مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "دابەزینی نرخی دۆلار دەرەنجامی بڕیار و ڕێکارەکانی چەند مانگی رابردوون کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دۆلار گیرانەبەر".

باسى لەوەشکردوە، لە سەرەتاوە باسیان لەوەکردووە، چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کاتە.

گەرعاوی ئاماژەى بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕدا زیاتر دادەبەزێت.

ماوەى هەفتەیەکە، نرخى دۆلار روو لە دابەزینە و نرخى ١٠٠ دۆلار لەنێوان ١٥٠ هەزار دینار و هەندێک جاریش لە خوار ١٥٠ هەزار دینارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.













گەلەری

‌بەپەلە