AM:10:26:21/03/2024
956 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پەرلەمان یاسای بەئه‌ندامبوون له بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان په‌سه‌ندكرد، به فه‌رمی وڵاتەکە بوو به ئه‌ندامی ئه‌و بانكه و ده‌توانێت سود له پاڵپشتیه داراییه‌كانی له ڕووی گه‌شه‌پێدانه‌وه وه‌ربگرێت.
سندووقى عێراقى بۆ بووژاندنەوەى دەرەکى لە وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەندامبوونى عێراق لەو سندووقە وا دەکات بانکەکە پارەدارى پڕۆژەکان بکات لەناو عێراق بۆ بوژاندنەوەى کەرتە جیاوازەکان، ئەوەش لە رێگەى پاڵپشتیی کەرتى تایبەت.
سندوقی ئیداره‌ی
بانكی ئه‌وروپی راشیگەیاند، به‌ئه‌ندامبوونی عێراق له بانكی ئه‌وروپی وا دەکات
پاره‌ی پڕۆژه‌كان له ناوخۆی وڵات‌دا دابین بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی په‌ره‌پێدانی
كه‌رته جیاوازه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان و هاوكاری ته‌كنیكی.
هاوکات، رۆژی
چوار شەممە پارێزگاری باکی ناوەندی رایگەیاند، دەستیان کردوەتەوە بە پێدانی قەرزی
بچوک بە خاوەن پڕۆژە بچوکەکان لە رێگەی وەزارەتی کارەوە ئەوەش بە ئامانجی هاوکاری
هاوڵاتیان و بەدەستخستنی کار.