سەردێڕ:

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی مانگەکانی داهاتووی هەرێمەوە بڕیاریدا

PM:12:15:19/03/2024

114852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، دەبێت تاوەکو مووچە دەخرێتە بانکەوە، بەغدا بە کاش پارە بۆ هەرێم بنێرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، جاسم عومەیری سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی پابەندە بەو پڕۆسە سیاسییانەی لەسەری رێککەوتوون و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە دەستووردا رێکخراوە.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەشێوەی کاش پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت تاوەکو پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.

بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بڕیاربوو مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران بەبێ هەژماری بانکی دابەش نەکرێت و حکومەتی کاربەڕێکەریش دەیەوێت پڕۆژەی هەژماری منی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بەکاربهێنێت بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵ دەڵێت، دەبێت هەژماری مووچەخۆران لەرێگای یەکێک لە بانکە فەرمییەکانی وەک TBI یان رەشید و رافیدەینەوە بکرێتەوە.


 













گەلەری