سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:04:50:18/03/2024

21572 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلای ئاشکراکرد و رایگەیاند، ٢٤٢ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاریان بە نرخی فەرمی فرۆشتووە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا ١٠٠ دۆلار بە بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینارە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو بڕەی کە فرۆشتوویانە ٢٠ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٦ـی مانگی ئازار بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خستنەڕووی دۆلار رایگەیاند، لەماوەی ١٠ رۆژی رابردووی خستنەڕووی دۆلاری فەرمی بەشێوەی کاش و حەواڵە بە تێکڕا دوو ملیار و ١٥٨ ملیۆن و ٥٣٤ هەزارو ٢٠٣ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٨.٧٪ـی بەشێوەی کاش بووە کە بەرامبەرە بە ١٧٩ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک و بەراورد بە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو ئاستی فرۆشی کاش بە رێژەی ٥٢٪ زیادی کردووە.













گەلەری