سەردێڕ:

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە

PM:03:34:18/03/2024

107192 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە بەرپرسە لە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا و هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە باس لە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی چەند چین و توێژێک دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە باس لە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی "خانەی پیران و بێسەرپەرشتان" دەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی دارایی لەرێگای فەرمانگەی ژمێریارییەوە بەرپرسە لە پارەدارکردنی سەرجەم ئەو بانکانەی کە مووچە و شایستەی دارایی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتییان لە ئەستۆیە.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتەکە بەرپرسە لە دابەشکردنی مووچە و شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی شوباتیان بە تەواوەتی وەرگرتووە و وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار.













گەلەری