بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە ٣٠ سەنت لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٨١ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنی نرخەکەی ٣٧ سەنت بەرز بووەتەوە.
شەوی ١٤ـی ئازار نرخی نەوت بەڕێژەی ١.٥٢٪ بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا
و یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تیکساس بە ٨١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت بە رێژەی ٤٪ دەگەڕێتەوە
بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای
سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن سەری
هەڵداوە، ئەو گروپە لەیاسا دەرچووانە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت
لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو
٨٠ دۆلار، و هیرشەکانی ئۆکرانیاش بۆ سەر کەشتیە نەوتی و کێڵگە نەوتیەکانی روسیاش نەوتی
گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلارەوە.
لەلایەکی تریشەوە چاودێرانی ئابووری عێراق ئەم بەرزبوونەوەیەی
نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی
خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو هاوکات فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست هۆکارێکی بەردەوامە.
دەشڵێن، " سەرەڕای ئەوەی کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە
و داهاتی نەوتی عێراق بەرێژەی ٤٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام بەهۆی پابەند
بوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانە داهاتی نەوتی وەک
خۆی دەمێنێتەوە لە سەر ئاستی مانگەکە".