سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:50:16/03/2024

1952 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ٣٠ رۆژە نرخی دۆلار نزیکبووەتەوە لە ١٤٩ هەزار دینار، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری مامەڵەی بازرگانانەوە نرخی دۆلار لە ١٥٠ هەزار دیناردا بە جێگیری ماوەتەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەوڵدراوە بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بۆ رێگەگرتن لە دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری نافەرمی زیاتر لە ملیاریک دۆلار بخرێتە بازاڕەکانی ناوخۆوە. دەشڵێت، "رێکارەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار چڕتر بووەتەوە."

لەلایەکی تریشەوە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بانکە سزادراوەکان بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لە گفتوگۆدان. وتیشی، "بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکەنەوە".













گەلەری