سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهاندا جێگیرە و لە هەرێم بەرز بووەوە

PM:12:24:16/03/2024

12352 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار













گەلەری