سەردێڕ:

یەکەم کەشتی هاوکاری مرۆیی ئیمارات لە رێگەى دەریاوە گەیشتە باکووری غەززە

AM:09:35:16/03/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم کەشتی هاوکاری مرۆیی لە رێگەى دەریاوە گەیشتە باکووری غەززە، کە نزیکەی ۲۰۰ تۆن خۆراک و کەلوپەلی فریاگوزاری هەڵگرتبوو.


وەزارەتى دەرەوەى ئیمارات بڵاویکردەوە، بە هاوکارى لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراکی وۆڵد سێنتڕاڵ کیچن و بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى قوبرس، یەکەم کەشتى هاوکارى مرۆییان لە رێگەى دەریاوە گەیاندووەتە باکوورى غەززە کە بڕى ٢٠٠ تۆن خۆراک و کەلوپەلى پێویستى پێبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە سێ رۆژ بەر لە ئێستا لە بەندەری لارناکاى قوبرسەوە بەڕێکەوتبوو، ئەوەش وەک یەکەم هەوڵ بۆ گەیاندنى هاوکارى مرۆیی بە خەڵکى غەززە لە رێگەى قوبرسەوە.

لەلایەکى ترەوە ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆى سەرۆک وەزیۆان پلانی ئەنجامدانى هێرشى بۆسەر شاری رەفەح لە غەززە پەسند کردووە، بەڵام کاتەکەى ئاشکرا نەکراوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە رایگەیاندووە، واشنتۆن هیچ پلانێکی ئیسرائیلی بۆ ئەنجامدانى هێرش و ئۆپەراسیۆن بۆسەر رەفەح نەبینیووە، بەڵام دەیانەوێت پلانێکی "روون و گونجاو" ببینن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتى هاوڵاتییانی مەدەنى.













گەلەری