سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزی

PM:03:28:14/03/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٧٠ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٦٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٠ هەزار دینار













گەلەری