AM:08:20:12/03/2024
668 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نزمیدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٩٣ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە،سەرەڕای ئەوەی بە رێژەی ٠.٠٨٪ بەرزبوونەوەی هەبووە بەڵام بە پێی راپۆرتە جیهانییەکان و پێنوێنی جیهانی نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە نزیمدا ماوەتەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٧٨ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەلایەکی تریشەوە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانەی
نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن وڵاتانی بەژداربووی ئۆپیک پڵەس بەتایبەت عێراق و
سعودیە لە وڵاتانی عەرەبیدا نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڵکوو تا ئاستێکی
بەرچاو بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند،
بەمەبەستی سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بڕیاری
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان تا رۆژی ١ـی حوزەیران
درێژکرایەوە.
ماوەی شەش مانگە بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل
لە دەریای سور گرژیی لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیدا و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی
یەمەن سەری هەڵداوە و ئەو گروپە لەیاسا دەرچووانە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی
گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا
بۆ سەروو ٨٠ دۆلار.