سەردێڕ:

ئەمریکا و بەریتانیا ١٣ هێرشی دیکەیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن ئەنجامدا

PM:11:41:11/03/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، ئەمشەو ١٣ هێرشی نوێ بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگای حودەیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە ئەنجامدراون.


میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە ١٣ هێرش بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری پارێزگای حودەیدە ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە ئەمڕۆدا سێ هێرشی دیکە بۆ سەر ناوچەی عەرەج و سێ هێرشیش بۆ سەر ناوچەی رەئس عەین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە ئەنجامدراوە.

هاوکات، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە ئاسکرا نەکراوە و واشنتۆنیش لەو بارەیەو هیچ لێدوانێکی نەداوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆ دەستەی کاروباری بازرگانی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، لە دووری ٧١ میل لە باشووری رۆژئاوای ناوجەی سەلیف لە یەمەن هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە گروپە چەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە ٥٠ هێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەندا و ئەمریکا و بەریتانیاش بەردەوامن لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە لەرێگەی بۆردومان کردنی پێگەکانی گروپە چەکدارەکانەوە.













گەلەری