سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: ٤٢٩ ملیار دینارى دیکەمان خستە سەر هەژمارى هەرێم

PM:10:49:11/03/2024

50404 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ٤٢٩ ملیار دینارى دیکەیان بۆ دابەشکردنی مووچە خستە سەر هەژمارى بانکی هەرێم.


دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستی کردووە بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٣٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ٤٢٩ ملیار دیناری دیکەی پشتڕاست کردەوە.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزایران و وەزیری دارایی عێراق ، بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیان کردووە بە دابینکردنی پارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستیان کردووە بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمدا کاردەکەن.

باسی لەوەش کردووە، دادگای فیدراڵییان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی تەنها ئەم مانگە بەم شێوەیە پارە بۆ مووچەی هەرێم دەنێرن و ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی سێ بەندە بە جیگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.

هاوکات، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٣٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت، بەڵام تاوەکو پارەی تەواو بۆ دابەش کردنی مووچەی مووچەخۆران نەنێردرێت دەست بە دابەش کردنی مووچە ناکەن.














گەلەری

‌بەپەلە