سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: رێژەی حەواڵەی دەرەکی زیادی کردووە

PM:05:40:11/03/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٣ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە. دەشڵێت، "حەواڵەی دەرەکی زیادی کردووە".


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٦٨ دۆلاریان فرۆشتووە بە نرخی فەرمی و رێژەی حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی ٩١٪ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو بڕە دۆلارەی فرۆشتوویەتی ١٩٥ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ١٢٥ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە و فرۆشتنی نەختینەیی بڕی ١٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار دۆلار بووە.

هاوکات لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٥٠دینارە و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ٩٥٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری