سەردێڕ:

سعودیە: سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

PM:06:23:10/03/2024

16848 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای سعودییە رایگەیاند، سبەی دووشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٤، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای سعودییە رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی مانگی شەعبان بووە و سبەی دووشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٤، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هاوکات ، هەریەکە لە ئیمارات و قەتەریش رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی بەڕۆژووبوونە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەریەکە لە وڵاتانی ئێران، ئوسترالیا، ئەندەنوسیا، سەنگافورە، مالیزیا، رۆژی سێشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کردووە و بەیانی دووشەممە کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە.


 













گەلەری