سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکەوە لە رۆژئاوای کوردستان ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:08:36:06/03/2024

1652 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکەوە لە رۆژئاوای کوردستان ١٨ کەس گیانیان لە دەستدا کە بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان روویان لە سنوری دێرەزوور کردبوو. دەشڵێت، "وا گومان دەکەین گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجامدەری ئەو هێرشە بن".


ئەمڕۆ چوارشەممە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە رۆژئاوای كوردستان لە گوندی كەباجب لە سنووری دێرەزوور، هێرش كراوەتە سەر ١٣ ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٨ كەس گیانیان لەدەستدا كە بۆ كۆكردنەوە دومەڵان چووبوون بۆ ئەو گوندە.

ئەوەشی خستووتە روو، بە هۆی هێرشەکەوە ٥٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون و چارەنوسیان نادیارە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەیەک ژن و منداڵیش بەهۆی هێرشەکەوە بریندار بوون و بە مەبەستی پێدانی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دەشڵێت،" گومانی ئەوە دەکەین گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجامدەری ئەو هێرشە بن".













گەلەری