سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:04:06/03/2024

28708 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشی کاش کرد نرخی دۆلار نزمبووەوە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ؛ نرخی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو و لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکەی سلیمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی فرۆشی کاش ئەوەش هاوکار دەبێت لەوەی نرخی دۆلار زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

ئەوەشی خستە روو، دوای ئەوەی پشووی سەری ساڵی چینی تەواوبوو مامەڵەی بازرگانی نێوان عێراق و دینار دەستیپێکردووەتەوە و دینارێکی زۆر هاتووەتە بازاڕەوە و بە تێکڕاش خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بازرگانە چینییەکانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ زیاتردەبێت و ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ دابەزینی زیاتری دۆلار.













گەلەری