سەردێڕ:

لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچەی هەرێم

PM:12:03:05/03/2024

61476 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناردنی لیستی مووچەی هەرێم ١٠ رۆژ لە وادەی خۆی دواکەوتووە. بەپێی زانیارییەکانیش، بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لیستی مووچە بۆ بەغدا نەنێردراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ١٠ رۆژ لە وادەی خۆی دوا کەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەبوایە هەرێم لە ٢٥ـی مانگی رابردووەوە لیستی مووچەی رادەستی بەغدا بکرایە، بەڵام تا ئێستا رادەست نەکراوە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا راگیراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی حکومەتی عێراق زیاتر لە دوو هەفتەیە داوا لە هەرێم دەکەن لیستی مووچەی مووچەخۆرانیان بۆ رەوانە بکەن تاوەکو بە خێرایی ٦١٨ ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرن.


 













گەلەری