سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو

PM:06:36:04/03/2024

25488 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٠٠ دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ تا ئاستێک بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێر، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکرد و لە ئێستاشدا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٧ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٧ هەزار و ٥٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ پەیوەندیەکی راستەوانەی هەیە لەگەڵ نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری دەکاتە سەر زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە.













گەلەری