سەردێڕ:

عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هەناردەکردنی نەوت

PM:12:19:03/03/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، عێراق بە جیاوازی زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت پلەی یەکەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی هەیە و لە وڵاتانی عەرەبیدا لە پێش سعودیەوەیە، کە بە تێکڕا زیاتر لە ٢٤٠ هەزار بەرمیلی هەناردەی ئەمریکا کردووە. دەشڵێت، "مانگانە عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل هەناردەی ئەمریکا دەکات".


ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ تێیدا هاتووە، لە هەفتەی رابردوودا ئاستی هاوردەکردنی نەوت لە هەشت وڵاتی هەناردەکاری نەوتەوە پێنج ملیۆن و ٢٤٩ هەزار بەرمیل نەوت بووە کە بەراورد بە رۆژی ١٩ تا ٢٤ـی شوبات ئاستی هاوردەکردن بە رێژەی ٣٩٣ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا ٢٤٠ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراقەوە هاوردە کراوە و بەرورد بە رۆژی ١٩ تا ٢٤ـی شوبات ئاستی هاوردەکردن بەرزبوونەوەی بەخۆەوە دیوە.

باس لەوەش کراوە، لە وڵاتانی عەرەبیدا عێراق پلەی یەکی گرتووە و بە تێکڕا رۆژانە زیاتر لە ١٠١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا ئاستی هەناردەکردنی سعودیە بۆ ئەمریکا رۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەم ساڵدا بە تێکڕا هەشت ملیۆن و ٧١٨ هەزار بەرمیل بووە، تێکڕای هەناردەکردنی رۆژانەش ١٤٧ هەزار و ٧٦٢ بەرمیل بووە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ساڵانە زیاترە لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل و بەوەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی دووەمی وەرگرتووە.













گەلەری