سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی پێنج جۆر دراو وەکو جێگرەوەی دۆلار بۆ بازرگانان دابین دەکات

PM:07:54:02/03/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، دراوی یۆرۆ و یوانی چینی و لیرەی تورکی لەگەڵ درهەمی ئیماڕاتی و روپیەی هیندییان وەکو جێگرەوەیەک بۆ دۆلاری ئەمریکی بۆ بازرگانان دابین کردووە تاوەکو بۆ کاری بازرگانی بەکاریبهێنن.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پێنج جۆر دراوییان بۆ بازرگانان دابینکردووە کە وەکو جێگرەوەی دۆلار بەکاری بهێنن بۆ کاری بازرگانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دراوانەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ بازرگانان دابینکراون بریتین لە، یۆرۆ و یوانی چینی و لیرەی تورکی لەگەڵ درهەمی ئیماڕاتی و روپیەی هیندی.

ئەوەشی خستە روو، ئەو دراوانە بەمەبەستی پارەدار کردنی بازرگانان دابین کراون، بۆنمونە کاتێک بازرگانێک هەوڵی کڕینی شمەکی چینی دەدات، دەبێت دیناری عێراقی بدات بە بانکێکی عێراقی پاشان لە رێگەی ئەو بانکەوە یوانی چینی دەدرێت بەو کۆمپانیا چینیەی ئەو بازرگانە شمەکی لێ دەکڕێت.













گەلەری