سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:58:02/03/2024

26752 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار بۆخوار ١٥١ هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت.


لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت و بگاتە خوار ١٥١ هەزار دینار.

هاوکات بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا لەلایەن بانکەکانەوە داواکاری بۆ کڕینی زیاتر لە ملیارێک دۆلار پێشکەشکراوە و بۆ هەر رۆژێک زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە لەو رێژەیەش ١٥٪ بە شێوەی کاش بووە. کە ئەوەش بەرزترین ئاستە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، قەبارەی مامەڵەکردنی دراو لە بانکە عێراقییەکاندا بۆ زیاتر لە ١٨٠ ترلیۆن دینار بەرز بووەتەوە. وتیشی، "یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە ١٤٨ ترلیۆن دینار".













گەلەری