سەردێڕ:

بۆ هەرزانبوونی نرخی گۆشت؛ رێکارێکی نوێ دەگیرێتە بەر

PM:07:45:26/02/2024

9888 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، لەپێناو هەرزانبوونی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکاندا، بڕیاریانداوە بە کەمکردنەوەی باجی گومرکی بە رێژەی ٥٠٪ لەسەر ئەو ئاژەڵانەی بەمەبەستی سەربڕین و بەخێوکردن هاوردە دەکرێن.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، بەهۆی گرانبوونی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکاندا، داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵیان پەسەند کردووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی باج لەسەر ئەو ئاژەڵانەی هاوردە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاریاندا بە کەمکردنەوەی باجی گومرکی بە رێژەی ٥٠٪ لەسەر ئەو ئاژەڵانەی بەمەبەستی سەربڕین و بەخێوکردن هاوردە دەکرێن. 

ئەوەشی خستە روو، ئەو بڕیارە بەهۆی گرانی نرخی گۆشتی سورە لە بازاڕەکاندا تاوەکو بتوانن لەو رێگەیەوە هاوکاربن بۆ دابەزینی نرخی گۆشتی سور.

لە هەرێم نرخی گۆشتی سور لە ئێستادا لەنێوان ٢٣ بۆ ٢٤ هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک و هاوڵاتییانیش لەو بارەیەوە باس لەوە دەکەن، نابەرپرسیارانە گۆشتی سور گران کراوە لەم بارودۆخی بێ مووچەی و بێ کاریەدا قورسە بۆیان گۆشت بکڕن، بۆیە بەناچاری بەچارەک و نیو کیلۆگرام گۆشت دەکڕن.

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی، هۆکاری گرانی گۆشتی سور دەگەڕێتەوە بۆ دەستوەردانی بەرپرسە حزبییەکان، بە جۆرێک لە ئێستادا تەنها لە خاڵێ سنوری فیشخاپوورە ئاژەڵ هاوردە دەکرێت رۆژانەش زیاتر لە دە هەزار سەر ئاژەڵ دێتە هەرێمەوە بۆ هەر دوو سەر ئاژەڵێکش بڕی ٩٠ هەزار دینار گومرگی لێوەردەگیرێت لە کاتێکدا لە سنوری سوریابۆ دوو سەر تەنها ٢٠ هەزار دینار گومرگ وەردەگیرێت.














گەلەری