سەردێڕ:

نرخی دۆلار نزیکبووەوە لە ١٥٠ هەزار دینار

AM:10:24:25/02/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە ئێستادا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەتایبەت سلێمانی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بۆ جۆری ٢٥ هەزار بە ١٥١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆ جۆری پێنج هەزاریش بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

لەلایەکی دیکەشەوە شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت و بە دیاری کراویش لە رۆژی ٢٥ـی شوبات روو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی دوو مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، "بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە نەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".













گەلەری