سەردێڕ:

نرخی نەوت نزیک دەبێتەو لە ٨٠ دۆلار

AM:08:26:24/02/2024

880 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێنوێنی نرخی نەوت لە جیهاندا دوای ئەوەی جارێکی دیکە ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا بەرزبوەوە دوێنێ نەوت بەرێژەی ٢.٥٪ نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٦٢ سەنتە، ئەوەش دوای ئەوە هات ناوەندی وزەی جیهانی هۆشداریدابوو لەسەر کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی جیهان.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە تەواوی پێنوێنەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا بەرێژەی ٢.١٢٪ و بەدیاریکراویش لە ئێستادا و هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٧٦ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەبارەت بە پرسی نزمبونەوەی یەدەگی جیهان ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەمساڵدا بەرزتربێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی هەشت ساڵی رابردوو.

لەبەرامبەریشدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

هاوکات رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەو مەبەستەش چەند وڵاتێکی جیاواز لە نێویشیاندا عێراق بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.













گەلەری