سەردێڕ:

ئەم هەفتەیە؛ فرۆشی کاش بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو زیادیکردووە

PM:03:31:23/02/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا داواکاری بۆ کڕینەوەی زیاتر لە ملیاریک دۆلار پێشکەشکراوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشبووە، ئەوەش بە بەرزترین ریژەی فرۆشی کاشی هەفتانە دادەندرێت لەم مانگەدا کە بەتێکرا ٣٠٪ زیاترە.


ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنە رووی تایبەت بە دۆلاری رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا لەلایەن سەرجەم بانکەکان و بازرگانان و گەشتیارانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی دۆلاری فەرمی یەک ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ١٩٨ دۆلاربووە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لەو رێژەیەش فرۆشی کاش ١١٠ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلاربووە و بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو بە بەرزترین ریژەی فرۆشی کاش ٣٠٪ زیادیکردووە، هاوکات لە هەفتەکانی رابردوودا بە تیکڕا فرۆشی کاش لە نێوان ٦٢ بۆ ٧٢ ملیۆن دۆلاری کاشبووە.

باس لەوەش کراوە، رێژەی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بۆ مامەڵەی بازرگانی ٩٥١ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار و ١٩٨ دۆلاربووە و ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو ریژەی فرۆشی حەواڵە بەرێژەی ١٠٪ کەمیکردووە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەتێکڕا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە بە بانک و بازرگانانی ناوخۆ و لەو رێژەیەش ٩٢.٥٪ بەشێوەی حەواڵە بووە و تەنها ٧.٥٪ بەشێوەی کاش بووە کە زیاتر بووە لە ٣٣١ ملیۆن دۆلار.













گەلەری