سەردێڕ:

ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکان پشووە؛ ١٠٠دۆلار لە بازاڕەکاندا بە چەندە؟

AM:10:55:23/02/2024

70448 جار خوێندراوەتەوە

دینار سەرەڕای ئەوەی ئەمرۆ لە بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم پشووە، بەڵام لە بازاڕە هاوتەریبەکاندا نرخی دۆلار ٤٥٠ دینار دابەزیووە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ئێستاشدا لە سەرجەم بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە و بە تێکڕاش جیاوازی لە نێوان کڕینو فرۆشتن ٥٠ بۆ ١٠٠ دینارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی دوو مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، " بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە نەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

دوێنێ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و بانکەکە زیاتر لە ٢١٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە هەرێم بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەند بە ١٩٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ لیرەی تورکی بە چوار هەزار و ٩٠٠ دینارە

ملیۆنێک تمەنی ئێرانی بە ٢٧ هەزار و ٦٣٠ دینارە













گەلەری