سەردێڕ:

ئیسرائیل: لە دەریای سورەوە بەئامانج دەگیرێین

AM:08:31:23/02/2024

1740 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رێگرییان لە ئامانجێکی ئاسمانی کردووە کە لە دەریای سوورەوە ئاراستەی وڵاتەکە کراوە، دەشڵێت بەهۆی بەئامانجگرتنەکەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شاری ئیلاتی باشووری ئیسرائیل لێدرا.


ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە رێگای سیستەمی بەرگریی "Arrow (HITS)" ـوە، رێگرییان لە ئامانجێکی ئاسمانی کردووە کە لە ناوچەی دەریای سوورەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەر لەوەی ڕێگریی لە ئامانجە ئاسمانییەکە بکرێت، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شاری ئیلات باشووری ئیسرائیل لێدراوە و هاوڵاتیان لە مەترسی ئاگادارکراونەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا، سوپای ئیسرائیل، ناوی ئەو لایەنەی نەھێناوە کە موشەکە ئاسمانییەکەیان لە دەریای سوورەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە سەری هەڵدا، گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریایی سورەوە هێرشیان کردە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی هاوپەیمانانی ئیسرائیل وەک ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و بەوهۆیەشەوە گرژی لە نێو دەریای سوردا دروستبووە و گروپە چەکدارەکان لەبەرامبەر راگرتنی هێرشەکانیاندا داوای راگتنی لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکەن.













گەلەری